خەنەی پەنجەی ئافرەت

درێژەی پرسیار:


 ئایا خەنە بۆ پەنجەی ئافرەت حەرامە؟  ئەگەر لە پەنجەكانی بدات، كە ئەو ئافرەتە لە دەرەوە دەوام دەكات لەناو عەمەلیات لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر، هەندێك دەڵێن حەرامە و هەندێك دەڵێن حەڵاڵە ؟ ئەگەر راستیت دەوێت زۆر جوانە بۆ پەنجەی ئافرەت و سەرنجی پیاو ڕادەكێشێت، چاوەڕێی جوابی بەڕێزتانین؟ 

وەڵام:

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:
بەڕێزان ئێمە دەڵێین، دەستی ئافرەت یەكێكە لەو شوێنانەی کە عەورەت نیە، وە یەكێكە لەو شوێنانەی ئینسان ئاساییە بیبینێ، هەر بۆیە گوتومانە ئەگەر ئافرەتێک مستیلەی لە دەست کرد، ئەگەر ئافرەتێك پاوانەی لە دەست كرد، یان لە قاچی كرد، ئەگەر ئافرەتێك بازنی لە دەست كرد بۆ نموونە، ئەمانە زینەن، بەس گوتومانە ئەگەر مستیلە لە دەست بكات، دەبێ دایپۆشێ؟ نەخێر، خەنەكەش وایە، خەنە بۆ دەستی ئافرەت ئاساییە لە پەنجەی دابێ، ئاساییە لە دەستی دابێ و ئاساییە نەخشی پێبكات، وە حەرامیش نیە، (مەنناوی)، دەربارەی ئەو بابەتە دەڵێت: ((یجوز للمرأة خضب يديها و رجليها مطلقا لكن خصه شافعي بغير سواد كالحناء أما السواد فحرام للرجال و النساء)). قسەكەمان لەسەر بەكارهینانی بۆ دەست و قاچە، دەڵێت: بۆ دەست و قاچ بەكارهێنانی مطلقا كێشەی نیە، وەكو عەرزیشم كردن دەست تا مەچەك لە ئافرەتدا بە عەورەت هەژمار ناكرێت، وە ئاساییە دەربكەوێت.
خوای گەورەش زاناترە

زنجیرەی: 3902

بڵاوکردنەوە: