گواستنەوەی کاڵی ئەلیکترۆنی بۆ ئێران بەڕێگەی قاچاغ لە ڕووی شەرعەوە ڕێگە پێدراوە؟

درێژەی پرسیار:

گواستنەوەی کاڵی ئەلیکترۆنی بۆ ئێران بەڕێگەی قاچاغ لە ڕووی شەرعەوە ڕێگە پێدراوە؟ لە کاتێکدا گواستنەوەی بەڕێگەی ڕەسمی گومرگێکی زۆر وەرئەگرن و زەحمەتێکی زۆر درووست دەکەن، کاڵاکە کاڵای قەدەغە کراو نیە؟  


وەڵام:

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:
 ئێمە دەڵێین بەڕێزان بابەتی نیزام، یاسا لە هەر وڵاتێکدا کە هەیە، ئینسان کە دەیهەوێت بازرگانی لەگەڵ ئەم وڵاتە بکات پێوویستە پابەند بێت بە یاساکانیەوە، بە مەرجێك یاساکە حەڵاڵێك حەرام نەکا یا حەرامێك حەڵاڵ نەکا، گومرگ مافێکی شەرعی وڵاتانە دای بنێین لەسەر کاڵاکان، مەسەلەی بە قاچاغ بردن زیانێکی گەورە دروست دەکا، ئێستا ئەم بەڕێزە باسی کاڵایەك دەکا کە شەرعیەتی بەکارهێنانی هەیە، بەڵام لە پاڵ ئەمەدا دەیەها و سەدەها کاڵای تر هەیە کە شەرعی نیە بەکار هێنانی وە بە قاچاغ ئەڕوا، مادەی هۆشبەرو کۆمەڵێك مەشرووبات و کۆمەڵێك بابەتی تر کە ئەصڵەن حەرامە بەکارهێنانی، ئێمە ئەڵێین کە ئەمانەوێت بازرگانی لەگەڵ بکەین ئەبێ لە دەرگاوە بچینە ژوورەوە واتا بەشێوازێکی یاسای مامەڵەی لەگەڵ بکەین، ئیللا مەگەر  ئەم وڵاتە، ئەم یاسایە زەرەرێکی زۆر بە هاوڵاتیانی خۆی یا ئەم یاسایە لە پێناو دەستەبەرکردنی دزی و گەندەڵی بێ بۆ دەسەڵات، ئەگینا ئێمە ئەڵێین گومرگی وڵاتان بەشێکی سەرەکین لە داهاتی ئەو وڵاتە کە داهات دواتر بۆ میللەت خەرج ئەکرێتەوە، سەرپێچی کردنی ئەم یاسایە لە ئێران بێ لە کوردستان  بێ لە هەر شوێنێکی تر بێ داهاتی گومرگ داهاتێکی گشتیە، موچەی فەرمانبەرو کۆمەڵێك خەرجی تری وڵات بەم داهاتە ئەکرێ، دزی کردن و خۆ دزینەوە لەمە خۆدزینەوەیە لە سەر چاوەیەکی داهات کە بۆ کۆی دانیشتوان ئەو وڵاتە ئەگەڕێتەوە، لەبەر ئەوە حەرامیەکەی گەورەیە، ئینسان خۆی لە مەسەلەی قاچاخ نەدا بەڕێکارێکی ڕەسمی مامەڵەکانی بکات، ئیلا گوتوومانە ئەگەر هاتوو ئەم حکومەتە یا ئەگەر هاتوو ئەم حزبە یا ئەم دەسەڵاتە گومرگێکی زۆر نا مەنطقی دانابێ، زەرەرێکی زۆر لە هاوڵاتیان بدات، لە بازرگانەکان بدا بەشێوازێك کە نەتوانێ ڕێگەی بازرگانی بکرێ تەنها لە پێناو بەر ژەوەندی حزب یان کۆمەڵێك خەڵکی دەسەلاتدارە، لەم حاڵەتەیا خۆدزینەوە  لەو گومرگە یا لەو باجانە بەقەدەر هەڵگرتنی ڕێژەی تەحەسووف و زیادە ڕەویەکەی حکومەت دروستە، لەبەر ئەوە ئەمە مەفڕوزە ئێمە وردبین، نەخێر بە شێوازێکی ڕەها ئێمە بڵێین وەڵا کاری قاچاخی درووستە نەخێر درووست نیە، وە حەرامە ئیلا مەگەر اللهم وەکو حەرزم کردن تەحەسوفێکی زۆر هەبێ ئەو کاتە قسەیەکی تر هەڵ ئەگرێ.
خوای گەورەش زاناترە

زنجیرەی: 3903

بڵاوکردنەوە: