نینۆک چاندن
درێژەی پرسیار:
من كێشەی (ڤیتامین دیم) هەیە، وە بەردەوام نینۆكم دەشكێت، لەگەڵ ئەوەشدا فێربووم زۆر نینۆكم دەخۆم!، بەڵام وەك گوتم نینۆكم دەشكێت و ئازاری هەیە، دەكرێ نینۆكێكی زۆر كورت دانێم، بۆ پارێزگاری نینۆكم؟
وەڵام:
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڵێ هیچ كێشەی نیە، ئەو بەڕێزانەی گوتومانە: هەر ئەندامێكی جەستەی مرۆڤ، تێكچوو، نەخۆش كەوت، وەری، بۆی هەیە ئەم ئەندامە دروست بكاتەوە، بەڕێژەیەك كە وەكو ئاسایی لێبێت، نەك نا ئاسایی، ئەم خوشكە بەڕێزەی كە پرسیار دەكات كە نینۆكی دەوەرێ وناشیرنە، بۆ ئافرەت نینۆكی نەبێت، یان فێر بووە نینۆكی دەخوات!. مەفڕوزە تەركی بكەیت دادە. ، كەواتە ئەو نینۆكانە بەشێوازێكی كەم و كورت صناعی دابنرێت، بەڵام ئاگات لێبێت بۆ كاتی دەست نوێژ، دەبێت ژێر نینۆكەكان تەڕ ببن، چونكە حەجبی ئاو بكات لە ژێر پەنجەكە، ئەوە دەست نوێژی لێدەرناچێت، بەڵام ئەگەر نینۆكێكی تەبیعی و ئاسایی بێت، ژێری پەنجەكان تەڕ ببێت لە ژێریەوە ئاساییە، لەبەر ئەوە ئەو خوشكە بەڕێزە بۆی هەیە نینۆكی صناعی دابنێت، بۆ ئەوەی حاڵی پەنجەكانی بگەڕێتەوە سەر حاڵەتێکی سروشتی. خوای گەورەش زاناترە
زنجیرەی: 3904
بڵاوکردنەوە: