السلام عليك
درێژەی پرسیار:
من پرسیارێكم هەبوو سوپاس بۆ ڕونكردنەوەكەتان، من (دایكم) كە لە ژیان دا بوو، بە نزیكی بڕی (٢ دەفتەر دۆلار)ی هەبوو، وە هەمو ئەو بڕە پارەیەی لای كوڕێكی بوو، چەند مانگێكیش پێش ئەوەی كۆچی دوایی بكات وەسیەتی كرد بۆ كوڕەكانی كە خۆی مرد ئەو پارەیە بدەن بە دەست خوشكەكەیان، وە ئەویش هەمووی بكات بە خێر بۆ مزگەوت، وە شایەت هەیە، نكوڵی لە ڕاستی قسەكە ناكرێت، وە هۆش و فكری (دایكم) لە كاتی وەسیەتەكە كێشەی نەبوو، ئاگای لە خۆی بوو، بەزۆریش قسەی پێنەكراوە، بە ئارەزوومەندانە كردی، پرسیارەكە ئەوەیە، پاش چەند مانگێك، دایكم كۆچی دوایی كرد، و ئێستا پارەكە ماوەتەوە، لای كوڕەكانیەتی ئەوان دەڵێن: ئەو پارەیە وەرەسەیە، پرسیاری مەلامان كردووە دەیكەین بە وەرەسە، ئایا دەكرێت ئەو پارەیە بكرێت بە خێر، وەك چۆن خۆی داوای كرد بوو، یاخود دەبێت بە وەرەسە؟
وەڵام:
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: یەعنی (هەردوو بۆچوون)ەكە، بە مطلقی هەڵەیە، چۆن؟ نە هەمووی دەكرێت بە وەرەسە، نە هەمووشی دەكرێت بە وەسیەت، وە مردوو مافی خۆیەتی تەسەڕوف بكات. بە (یەك لەسەر سێ)ی میراتەكەی پاش مردنی، ئەو وەسیەتەی دایكی بەڕێزی كردوویەتی، كۆی پارە و هەبووەكانی دێنی، (یەك لەسەر سێ)ی (جبرا تنفیز) دەكەن، یەعنی (یەك لەسەر سێ)كەی (تنفیز) دەكەین لەو وەسیەتەی كە كردویەتی، كەس بۆی نیە بڵێت: ڕێگە نادەم، چونكە ئەوە مافێكی شەرعی خۆیەتی، وە بۆی هەیە بەكاری بێنێ، لە بەدەل لەمە مافە شەرعیەكە، كە ئەو بۆی هەیە بە كاری بهێنێت، (وەرەسەكان) خاوەن (حەق)ن لە داواكردنی حصەکانی خۆیان, وە ئەو دوو بەشەی كە دەمێنێتەوە، حەقی میراتگرەكانە دەمێنێتەوە، ئێستا بۆ نمونە: ئێوە جەنابتان كوڕ و كچەكانی ئەو ئافرەتە بەڕێزە، كێتان حەز دەكات وەسێتەكەی (دایك)تان وەك و خۆی جێبەجێ بێت، هەمووی جێبەجێ بكات، مافی خۆیەتی حصەكەی خۆی وەرنە گرێت، دەڵێت كاكە من حصەكەی خۆم وەرناگرم، لەو میراتیەی دایكم، هەمووی بۆ بكەن بە خێر، ئەوەی كە دەڵێت: من حصەی خۆم دەوێت، (دوو لەسەر سێ)ی میراتیەكە مافی خۆیەتی، داوای حصەی خۆی تێدا بكات، ئەمەش هیچ ئیشكالێكی شەرعی نییە، وە ئەوە بۆ بەرچاو ڕوونی هەموو لایەكمان، بەڕێزان ئینسان كە دەمرێت، تەنها مافی (یەك لەسەر سێ)ی ماڵەكەی هەیە بیبەخشێت، هەموو ماڵەكەی مافی ئەو نییە، (دوو لەسەر سێ)ی كە دەمێنێتەوە مافی میراتگرەكانە, بۆیان هەیە نەی بەخشن. خوای گەورەش زاناتره
زنجیرەی: 3906
بڵاوکردنەوە: