کڕینی شوققە
درێژەی پرسیار:
لە یەكێك لە پڕۆژەكانی خانوو بەرەی سلێمانی ئەگەر (٤ دەفتەر دۆلار)یان بۆ ببەی، شوقەیەك دەكەن بە ناوتەوە،! دوای (شەش مانگ), (٥٠ پەنجا گەڵا) خێرت دەدەنێ،! شوقەكە لەسەر ناوت لادەبەن،! ئەگەر بتەوێت بەردەوام بی لەو پڕۆسەیە، شوقەكە ت بۆ دەگۆڕن و دانەیەكی تر دەكەن بە ناوتەوە، بۆ (شەش مانگی تر), (٥٠ پەنجا وەرەق)ەی تر خێرت دەدەنێ،! ئەو مامەڵەیە دروستە ؟
وەڵام:
نەخێر حەرامە، چونكە ئەو مامەڵەیە شوقەیەك دەكات بە ناوتەوە، دواتر بە مقتوعی پارەت دەداتێ، ئەوە ڕیوایەكی مقەنعە، یەعنی ئەو بابەتە تەنها وەسیلەیەكە بۆ گەیشتن بە ڕیبا، ئەگینا تۆ شوقەت نەكڕیوە، ئەگەر شوقەت كڕیوە مەفڕوزە دوای شەش مانگە)كە دوایی ئێمە تەخمینی شوقەكە بكەین، لەوانەیە شوقەكە لە زەرەر دابێ,!! لەوانەیە لە قازانج دابێت، مەفڕوزە من كە شوقەم كڕیوە، دوای (شەش) مانگ, من دێم بە نرخی ڕۆژ دەڵێم: كاكە ئەم شوقەیە دەفرۆشم، لەوانەیە زەرەد بكات، لەوانەشە نەك (٥٠ پانجا وەرەقە) لەوانەیە (٢ دەفتەر) خێر بكات، ئەو (پەنجا وەرەقە)ت دەداتێ لە مقابلی وەرگرتنی (٤ دەفتەر)دا بۆ (شەش مانگ) هاتوون شوقەیەكیان كردووە، بە ئامڕازێك بۆ پەردەپۆشكردنی ڕیباكە،! بە هیچ جۆرێك شەرعی نیە، لەبەر ئەوە وەك و عەرزم كردن، ڕیبایەكی مقنعە شەرعی نیە، پێی ناگوترێ مامەڵەی شەرعی.!! خوای گەورەش زاناتره
زنجیرەی: 3907
بڵاوکردنەوە: