حوکمی نەزۆککردنی پشیلە

درێژەی پرسیار:

سلام عليكم دکتۆر نەزۆککردنی پشیلە حەڵاڵە ؟ چونکە ئەگەر تەزاوجی پێ بکەین ناتوانین بەچکەکانی بەخێو بکەین ، ئەگەریش نەزۆک نەکرێت ئەچێتە دەرەوە و ئەمرێت چونکە پشیلەکە ماڵییە و نازانێ خواردن بۆخۆی دابین بکات و خۆی بپارێزێ . 

وەڵام:

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشت یارانی:


وەڵام /حوکمی بەخێوکردنی  ئەم گیان لەبەرە ماڵیانە هیچ گرفتی  شەرعی نیە، بەڕێزان  وە لەوانەیە  ئەگەر ئینسان إحسانن وە بە جوانی بەخێویان بکا وە ئەزیەتیان نەدا ،وە  خزمەتیان بکات، ئەمە کارێکی زۆر زۆر باشە بەڵام  ئەبێ ئاگامان لەوەبێ پشیلە پاشماوەکەی   پاشەڕۆکەی مەبەستم ئەوەیە پیسە ،واتە ئەگەر میزی بەر شوێنێك بکەوێ  کە نوێژی  لێ بکرێ یا بەر فەرش بکەوێ ئەمانە ئەبێ بشۆردرێن وە نوێژ لەو شوێنانەدا درووست نیە، کە  پشیلە میزی پشیلەی بەر بکەوێ؛ سەبارەت بە حاڵەتی لەکار خستی سێکسی ئەمانە  بۆ نمونە کەسێك پشیلەیەکی هەیە  پشیلە ئەگەر لەڕووی جنسیەوە ئەو کاتەی کە توشی حاڵەتی وروژاندن  ئەبێ یا کاتی زاو زێی هەیە  طبعا  حاڵەتێکی عودوانی بۆ درووست ئەبێ ، وە تەبیعەتی تێك ئەچێ وەکو بڵێی بەردەوام تەرای هەیە  ئەم شوێنانە پیس ئەکات،  کە لێی ئەخەوێ یا بەسەردا دەڕوات،  ئەمانە هەمووی گرفتن بۆ ئەو خەڵکانە درووست ئەبن ، کە بە خێویان ئەکەن  ؛  طبعا لەم حاڵەتەدا ئێمە دەڵێین خەساندنی حەیوان  بۆ خۆی لە شەرعدا نەهی لێکراوە پێغەمبەری خوا نەهی کردووە چونکە جۆرێك لە تەعزیبی تێدایە بەڵام ئەگەر هاتوو ئێستە بۆ نمونە ئێمە لە حەیوانی گۆشت خۆردا  حەیوانێ کە گۆشتی ئەخورێ  مەبەستم ئەوەیە گۆشت خوراوە  ئەم حەیوانانە وەکو مەڕ، وەکو بزن ،وەکو گا ،وەکو گامێش وەکو    وشتر خەساندنی ئەمانە  شەرعیە چونکە   گۆشتیان خۆش ئەبێ وە گۆشتی زیاتر ئەگرێ وە ئەو حاڵەتی عودوانیەیان نا مێنێ  کە هەیانە ئەو بوغرای و سەرکێشی و مەسەلەن حاڵەتی عونف وئەوانەیان نامێنێ  ؛ بۆ  ئەوانەی کە گۆشتیان ناخورێ وەکو پشیلە کە ئێمە قسەما لەسەر ئەمەیە ئەگەر مەصڵە حەتێکی موئکد هەبێ وەکو عەرزم کردن وەکو باسی ئەکەی کە  ئەم برا بەڕێزەش باسی ئەکات، کە پشیلەکە فعلا لەم حاڵەتانەدا کە توشی وروژاندن ئەبێ ، توشی عودوانیەت ئەبێ  چنگ ئەوەشێنێ لەوانەیە پەلامار بدا وە ئەو حاڵەتی پیس کردنی جێگەو ئەو شوێنانەی بۆ درووست ئەبێ  بۆ ئەم حاڵەتانە دەڵێین ئاساییە ئینسان ئەگەر بی خەسێنێ    بۆ ئەوەی لەم حاڵەتە ڕزگاری بێی و ئەمە مەصڵەحەیەکی مەشروعە  لە  پێناو  ئەم مەصڵەحە مەشروعەدا ئەتوانێ بیکا بەڵام  بە مەرجێك تەعزیبی حەیوانەکە نەدرێ و بە ئاسانترین ڕێگە ئەم کارەی بۆ ئەنجام بدرێ .
خوای گەورەش زاناتره

زنجیرەی: 3186

بڵاوکردنەوە: