فوريكس

درێژەی پرسیار:

دكتور مامه ڵە کردن بە دراوە بیانیەکان لە فوریکس جائزە
مه به ستم دراوه نه ك زێر

وەڵام:

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان

وەڵام:بەڕێزان ئیشکردن لە فۆرێکس حەرامە هیچ ئەکاونتێکی ئیسلامیشی نیە بەو مەعنایەی ئێمە ئێستا بمانەوێت فۆرێکس منصەیەکە بۆ ئاڵوگۆر کردنی دراو فۆرین ئیکس چەینج ئەم کۆمپانیایە ئێستا لە بواری ئاڵوگۆڕ کردنی دراو وە موئەشوراتی ئەسهوم ئیش ئەکات، وە ئێمە ئەڵێین بەڕێزان ئەم کۆمپانیایە لە کۆمەڵێک ڕوەوە ئیشکالی هەیە کە لەروی ئەوەوە نیە کە ئێمە گوتومانە بابڵێین یەک لەیەک جانیبدا کە ریبایە یا ئیڤرەیجە ئەگەر ئیڤرەیج بەکار نەهێنێ یا ئەگەر بۆ نموونە هەموو ڕوویەکی کۆمپانیاکە لە هەر لایەکەوە بۆیدەچی ئیشکالی هەیە یەکەم ئەم کۆمپانیایە فۆڕێکسە بە ئەکاونتە ئیسلامیەکەشەوە سپریدی هەیە ئەم سپریدانە ئێمە ئەڵێین هەموومان ئەزانین کە تۆ ئەچیت دراوێک داخڵ ئەکەیت یەکسەر بۆتدەکاتەوە بە دراوێکی تر تەزەوجی عوملەی پێ دەڵێن بۆتەکاتدەوە بە دراوێکی تر بە نرخێکی زیاتر لە بازاڕ ئەمە بۆچی؟ ئێ باشە ئەم کۆمپانیایەی کە کۆمپانیای نێوەند گیرەو لەرێی مەنەسەکەوە ئیش دەکات بۆچی بێم ئەم زیادەیە بدەم من بچم بۆ بازاڕی دۆلارەکە ئەوە قبوڵ ئەکەم کە کابرا لە نرخی بازاڕ سەنتێک زیاترم لێوەر بگره؟ نا کە چویتە فۆڕێکس لە منصەی فۆڕێکسەوە ئەبێ قبوڵی کەی کە پارەکەت بۆ بگۆڕێت وە قبوڵت بێت کە زیاترت لێ وەربگرێت ئەمە یەکێکە لە ئیشکالەکانی ئەم کۆمپانیایە دووەم لیڤرەیجی هەیە لە لیڤرەیجەکانا تۆ ئەتوانیت یەک بۆ چوارسەد تا پێنج سەد قاتی پارەکەی خۆت مامەڵە بکەی ئەمەش دیسانەوە حەرامێکە وەچێکە لە وەچەکانی حەرام وتومانە ئەگەر تۆ ئێستا ئەمەش نەکەی هەرخۆی بۆخۆی ئێستا کۆمپانیاکە گرفتی تری هەیە
خاڵێکی تر لە گرفتەکانی ئەم کۆمپانیایە ئەوەیە ئێمە ئەڵێین جاری وا هەیە ئێستا ئەم ئەڵێ ئەکاونتەکە لە ماوەی 24سەعاتا لە ئەکاونتی ئیسلامی دا ناخرێتەوە بەڵام تۆ ئەزانیت ئەو کۆمپانیایە کە پارەکە ئەدا بە تۆ یا تۆ لەڕێی ئەوەوە معامەلە ئەکەی ئەو لەگەڵ کۆمپانیای فۆڕێکس بە هەمان رێکاری ڕیبا مامەڵە ئاکا ئەگەرچی لەسەر تۆشی لابردبێ کۆمپانیا نێوەندگیریەکە کەواتە لە ئەسڵا عەقدەکە ئەم مەرجەی تیایە وە ئەم رێکارە وە ئەم شێوازە مامەڵەیە هەیە تۆ کە دەڵێی ئەکاونتێکی ئیسلامی ئەمە کە زانیان ئەبێ بە سوو هاتن ئەم شتەرتەیان لابرد بەڵام شەرتەکە لەنێوان کۆمپانیا نێوەند گیرو مەنەسەکەیا هەر وجودی هەیە
خاڵێکی تر ئەوەیە ئێمە ئەڵێین ئەمانە معامەلاتی وەهمین یانی تۆ ئەڵێی من پارەم کریوە کوا پارەکە قەزبی پارەکەت کردووە نەکردووە پارەکە لە فەزایەکی مەزاجیا لە شاشەیەکا هەیە وە ئەم معامەلانەی کە ئەکرێن بە کۆی کاڵاکانی ئەو بازاڕەوە ئیتر هەر جۆرە دراوێکن ئێمە وتومانە ئەمانە معامەلاتی وەهبین معامەلاتی حەقیقی نین پارە ئەبێ دەست بەدەست بێ واتا ئەو پارەیەی تۆ ئەیکڕی ڕێک بێتە سەر ئەکاونتەکەی خۆت لە هەمان کات وە تۆ ببی بە خاوەنی فعلی ئەم پارەیە وە تۆ کەس ئیجبارت نەکا بە فرۆشتنی یا کڕینی پارەکان بەبێ ویستی خۆت کە کۆمپانیا ئیجبارت دەکات لە گەڕانەوە و لە فرۆشتنیشدا لە هەموو ئەمانەیا کۆمپانیاکە ئەم کارە نامەشروعانە ئەکات وە فۆڕێکس بەڕێزان دەستێکی زەبەلاح لەپشت یاری کرد بە نرخەکانیەوە هەیە، خەڵکی لاواز خەڵکی کەم دەرامەت بەژدارەبن هەمیشە ئەو کەسانەن کە دۆڕاون چونکە کۆمپانیای زەبەلاح لەپشت فۆڕێکسەوەیە کۆمپانیای نێوەند گیری بەقوەتی تێدایە کە دەیەوێت یاری بە نرخی پشکەکان بکا یاری بە نرخی دراوەکان بکات دراوێکی زۆردەکاتە بازارەکەوە دەیشکێنێت، کە ئەیشکێنێ ئەوانەی کە پارەیەکی کەمیان هەبووەو بەژدار بون حیسابەکانیان سفردەبێتەوە کۆمپانیا ئەکاونتەکانیان دادەخات و پارەکانیان دەروا دواتر کە بیەوێت بەرزی کاتەوە پارە سەحبدەکاتەوە نرخی پارەکان بەرزەبنەوە دیسان ئەو خەڵکەی کە بەژدار بون زەرەرمەندەکەن.
بۆیە بەرێزان ئێمە بە ئەزموون قسە لەسەر ئەم بابەتانە ئەکەین، وە بەرێکاری شەرعیش قسە ئەکەین، ئەم کارانە حەرامن خۆتان لە فۆڕێکس مەدەن بە هیچ شێوازێک ئەم هەڵخەڵەتاندن و ئەم چاو بەستەی وەڵا ئەکاونت ئێمە، ئەکاونتی ئیسلامیە ئەکاونتی ئێمە لیڤرەیجمان نیە، ئێمە گوتومانە یەک هۆکار نیە بۆ حەرام بونی فۆڕێکس فۆڕێکس دونیایە هۆکاری هەیە و یەک هۆکاریشی
چارەسەربکرێت. هۆکارەکانی تری حەرامی ئەکەن
خوای گەورەش زاناترە 

زنجیرەی: 3187

بڵاوکردنەوە: