حوکمی ڕۆژو گرتن

درێژەی پرسیار:

سەلام علیکم کەسێک حەملی هەبوە نەیتوانیوە ڕۆژوو بگرێ لە ئەوروپایە پاشان شیری داوە هەرنەیتوانیوەبیگرێت ئێستاش حەملی هەیە و ڕەمەزانیش نزیکە ئەڵێ ڕۆژی ئەوروپا زۆر درێژە ناتوانم ڕۆژو بگرمەوە بە حامیلەی ئێستا بۆ ڕۆژوی پارو ئەمساڵیش فیدیە بدات یان چی بکات 

وەڵام:

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشت یارانی:

وەڵام : بەڕێزان ئێمە دەڵێین ئەو کەسانەی لە مانگی رەمەزاندا ڕۆژوویان دەروا، ئێمە دەڵێین ئەگەر ئەم کەسانە بەهۆی پاساوێکی شەرعیەوە ڕۆژووەکەیان رۆشتوە وەک: ئەو نەخۆشییە ٫ئەم خوشکە بەڕێزە باسی دەکات، ئێمە دەڵێین دەبێ دوای ڕەمەزان ڕۆژوەکە بگرنەوە ٫ئەگەر هاتوو نەخۆشیەکە یاخود کارەکە کاتی بوو٫ ئەگەرهاتو هەر موزمین بوو یانی بۆنموونە پێی دەڵێ تۆ هەرناتوانیت بەڕۆژوو بیت٫ ئەم دوو حاڵەتە فەرقدەکات ئەوانەی کە عوزرەکانیان کاتیە ئێستا ئەم خوشکەش حەملی هەیە ناتوانێت بەڕۆژوو بێت ئیعتیادیە حەملەکەی دا بنێ ٫دواتر کەی توانی کە زەری نەبوو بۆخۆی ٫بۆ منداڵەکەی نەبوو حاڵەتی شیر پێدانەکەی کێشەی نەبوو ڕۆژووەکان ئەگرێتەوە. فیدیە بۆ کەسێکە کە ناتوانێت ڕۆژوەکان بگرێتەوە ئەوانەی کە ئەتوانن ڕۆژوەکان بگرنەوە ئیلا ئەبێ بە ڕۆژوەکان بیگرنەوە. چوونکە خوای پەروەردگار دەفەرموێت: (  فَمَن كانَ مِنكم مَرِيضًا أوْ عَلى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِن أيّامٍ أُخَرَ ) پێویستەکات چەند ڕۆژێک لەبری ئەو ڕۆژانەی کە فەوتاندویانە بەڕۆژوو بن، بەڵام ئەوانەی کە عوزری بەردەوامیان هەیە بەهۆی تەمەن و چونە ساڵەوە یا نەخۆشی بەردەوام، ئەمانە نە لە ڕەمەزاندا نە دوای رەمەزان ناتوانن بەرۆژوو بن، فیدیە ئەدەن ئەوانەی عوزرەکانیان کاتیە دوای ئەوەی عوزرەکانیان لا ئەچێت هەرکات توانیان ڕۆژوەکان قەرزە لەسەریان ئەیگرنەوەو وە فیدیەی ناوێت هیچ کات جەمعیش ناکرێت بڵێی وەڵا فیدیەی بدەو بشی گرەوە، چونکە ئێمە دوو عقوبەمان نیە لەسەر کارێک یا رۆژوەکە بگرەوە یا فیدیەکە بدە. فیدیەکە بۆ ئەو کەسانەیە وەک عەرزم کردن کە ناتوانن بەرۆژوبنەوە گرتنەوە ڕۆژوەکان بۆ ئەو کەسانەیە کە عوزرەکانیان کاتیە دەتوانن دواتر ڕۆژوەکانیان بگرنەوە
خوای گەورەش زاناتره

زنجیرەی: 3144

بڵاوکردنەوە: