سلام علیکم
درێژەی پرسیار:
ئایا وشەی حەزرەت کە بەپێغەمبەران دەوترێ دروستە یان نا زۆر سوپاس
وەڵام:
ئێمە بەڕێزان ئەم بابەتە وشەیەکە لە زمانی عەرەبیدا بەکار هاتووە، لە زمانی عەرەبیدا ئەگەر بۆ نمونە مەبەست لە حەزرەت (عضرە) بێ واتە کەسەکە ئامادەیە و علمی هەیەو لە گەڵمانەو ئەمە ئێمە دەڵێین درووست نیە، بەڵام هیچ کەسێك لە ئێمە لە زمانی کوردی کە دەڵێت: حەزرەت لە غەیری ڕێز مەبەستێکی تری نیە وە تەفسیرێکی تری زانستی نیە٫ کە ئێمە ئەڵێین حەزرەتی رسول الله٫ مەبەستمان ڕێزگرتنە٫ وە ئیحترام دەربڕینە٫ بۆ پێغەمبەری خوا (ﷺ) کە واجبێکی شەرعیە٫ ئەگەر پێی بڵێی کابرایەکی داماو جاری واهەیە نەخوێندەوارێکە، ئەڵێ حەزرەتی رسول الله تۆ بڵێی ئادەی وەرە بیهێنیتە گین و گاز بۆچی وتت حەزرەتی رسول الله، مەبەست چی بوو؟ کابرا هەر نازانێ داماوە بۆ تەفسیر کا نازانێ وشەی حەزرەت لە عەرەبیدا ئەو وا دەزانێت وشەی حەزرەت کوردیە، کە بەکاری هێناوە ، لەبەر ئەوە ئەو بابەتانە با قورسی نەکەین، نە لەسەر خەڵك، نە لەسەر خۆمان، ئەوەندەش وردی نەکەینەوە، ئەم والله وشەی حەزرەت جائیز نیە و والله درووست نیە و هەموو ئەو کەسانەی کە بەکاری دێنن حەزرەت لە مەقامی ڕێز و لە مەقامی گەورەییدا بۆ پێغەمبەران یا بۆ ئەولیا بەکاریدێنن هیچ ئیشکالێکی شەرعیش درووست ناکا . خوای گەورەش زاناترە
زنجیرەی: 3911
بڵاوکردنەوە: