فرۆشتن بەقەرز و بەنرخی زیاتر لە حازر .
درێژەی پرسیار:
کل قرض جر نفعا فهو ربا مەعلومە کڕین و فرۆشتنی ئەمڕۆ ئەگەر بەنقد بێ قازانجی کەمترە بەڵام بەقەرز باشترە؟ ئایا ئەو نەفعە ڕیبایە؟ ئەڵێن(ئەگەر بەقەرز نەیفرۆشن بۆیان نافرۆشرێ و خەڵکی تر ـەتوانێ بیفرۆشێ،کەواتە سود و نەفعی هەیە بیکەن بە قەرز بۆیە بەقەرز ئەیفرۆشن و سودەکەش ماددیە نەک معنوی)
وەڵام:
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: فرۆشتنی کاڵا بەقەرز و بەنرخی زیاتر لە حازر دروستە و هیچ کێشەی نییە و هیچ گومانی سوویش دروست ناکات. خوای گەورەش زاناترە.
زنجیرەی: 1044
بڵاوکردنەوە: