حەواڵە کردن و ڕادەستکردنی پارەکەی لە دواتردا.

درێژەی پرسیار:

دكتور  گیان   سه ره  تا   زوررکاریگه رم  به   وانه کانت    الله  گیان  پاداشتت بداته وه  
پرسیارکم  هه ییه  من بازرگانم   بو کرینی  کالا    پاره  حه  واله  ده که م لای صرافیک   ئایا  دروسته  که  حه  واله که  چووه  سه ر حساب   ئه و که  سه  شته که ی لی ده کرم ئینجا  پاره که ی هه مان  روژ  بده می    بو پیشتر نایبم   زور  جار  که پاره که پیشتر ده بییت  حه واله که ت زور دوا ده خه ن چاوه ری ده که ن   تمن  به رز ونزمیک بکات  باشتر استفاده بکه ن  به  س  پاره که نبییت  به زووترین  کات  بوت ده کات   له به ر ئه وه ی پاره که  زوو  وه ربگرییت   
الله  گیان  پاداشتتت  بداته  وه

وەڵام:

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە
سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی.
وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:	
ئەگەر حەواڵەکە بەهەمان دراو بێت وتۆیش دواتر هەر ئەو دراوە بدەیتەوە بەخاوەن نووسینگەکە بەڵێ دروستە، بۆ نموونە ئەو تمەنت بۆ حەواڵە بکات وتۆیش دواتر هەر تمەنی بدەیتەوە، بەڵام ئەگەر پارەکە گۆڕینەوە تێ بکەوێت، بۆ نموونە ئەو تمەنت بۆ حەواڵە بکات ولەسەرت بشکێنێتەوە بە دۆلار و تۆیش دواتر دۆلارەکەی بۆ بەریت ئەوە بەدڵنیاییەوە دروست نییە و حەرامە و دەبێتە سوو وپێویستە هەردوو دراوەکە لەکاتی حەواڵەکەدا ئامادە بن.
خوای گەورەش زاناترە.

زنجیرەی: 1059

بڵاوکردنەوە: