مامەڵەکردن بە پارەی بلۆكکراوي ليبيا

درێژەی پرسیار:

برسيارم ئه وه له بيج و فيسبوك ريكلام لو فروشتني باره ي بلوكراوي ليبي ده كريتن كه ١٠٠ وه ره قه به ٥٠ وه ره قه  زانياريت هه يه له سه ري تكايه وه لام   ساخته يه باره كه يان بس بلوكراوه

وەڵام:

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە
سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی.
وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:
مامەڵە کردن بەو پارانەوە حەرامە؛ چونکە هەمووی داهاتی گشتی میللەتانی ترن و لەبارودۆخێکی سیاسیدا وبەشێوەیەکی ناشەرعی دەستیان بەسەردا گیراوە و دواتر بەو شێوەیە تاڵان فرۆش کراوە ولەشەرعیشدا مالەڵەکردن بەماڵی دزراو وداگیرکراو و زەوت کراوەوە دروست نییە ئیتر هی هەر کەس بێت و هەرکەس ئەو کارەی کردبێت حەرامە و دروست نییە. 	
خوای گەورەش زاناترە.

زنجیرەی: 1028

بڵاوکردنەوە: