حوکمی کارکردن و وەرگرتنی کرێ لەو شوێنانەی کارەکەیان حەرامە
درێژەی پرسیار:
سلام عليكم. مامۆستا دوو پرسیارم هەیەمن لەکۆمپانییەکی ئینتەرنێت کاردەکەم مانگێ جارێک یان چەند مانک جارێک کەتووشی بانکی بازرگانی و ئەوشوێنانە دەبینەوەکە مەسیحی ننشینن یان کافرن ئێمەخزمەت گووزاری ئینتەرنێتێان بۆ جاکدەکەینەوە یەکە م : بۆبانکی بازرگانی و ئەو شوێنانەی کە مووسڵمان نین چوونکە هه ندەک گەڕەک و نەحیە و قەزاهەیە کە مووسڵمان نین ئێمەخزمەت کە گووزاری ئینتەرنێتێان بۆ جاکدەکەینەو کە هیچ پێم خۆشنیە بەس ئەوە ئیشه توو ش دەبم بەکەمی جا کە مەعاشی مانگانە وەردەگرم هەژماری دەکەم بە گوێرەی کاتەکەی لەماعەشەکه ی دەردێنم دەیکەمە خێر چوونکەئەوەکۆمپانییە ناتوانم ڕاستەو خۆ پارەکەیبدەمەوە ناجارم پاش هەژمارکردن دەری بێنم و بیکەمە خێر مامۆستا بەمشێوەیە مەعاشه کەم پاکدەبێتەوە دووەم : یان پارەکە بە باڵانس بدەم و کاری پێنەکەم تاکەڕێکەی ناراستەوخۆیە بۆ ئەوەی پارەکەیان بدەمەوە وە مەعاشەکم عەڵاڵ بێت ئایە پارەکەی بکەمە خێر یان پارەکە بە باڵانس بدەم و کاری پێنەکەم تاکەڕێگەی ناراستەوخۆیە بۆ ئەوەی پارەکەیان بدەمەوە وەحەزناکەم ئەوپارەییە وەرگرم پێی مورتاح نیم ڕێگە چارە مامۆستا .
وەڵام:
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. هەر شوێنێک کە گومانت لەکارەکەی هەبوو باشتر وایە کاری بۆ نەکەیت و ئەگەریش ناچآر بووی ئەوە ئەو بەشە پارەیەی وەری دەگریت بیکە بەخێر نەک بۆ ئەو شوێنەی بەجێ بهێڵیت یان بیاندەیتەوە؛ چونکە بەو شێوەیە تۆ خزمەت بەوان دەکەیت و بەبێ بەرامبەر کاریان بۆ دەکەیت وئەوانیش ئەو داهاتە بۆ برەودان بەکارە ناشەرعییەکانیان بەکار دەهێنن. خوای گەورەش زاناترە.
زنجیرەی: 1023
بڵاوکردنەوە: