کەمکردنەوەی ڕێژەی قەرز لەبەرامبەر زوو وەرگرتنەوەیدا
درێژەی پرسیار:
سلام علیکم کاک دکتۆر بێزحمەت پرسیارەکم هەیە سوپاست دەکەم ئەگەر وەڵامم بدەیەوە . من ئیشی عقاری دەکەم کرین و فرۆشتن بە تایبەت کرین و فرۆشتنی شوقە لەو پڕۆژانەی کەئێستا لە بازار هەیە شوقە هەیە دەیکرین عادەتەن کە ئەو پڕۆژانەن دەکەویتە بازار شریکە ساحب پڕۆژە بەو شێوازە دەیفرۆشی بۆ نموونە نرخی شوقەکە ٦دەفتەر دۆلارە بۆنمونە لە گەڵ گرێبەست کردن لە 40٪ی پارەکە دەدەی لەکاتی تەواو بونی هەیکەل لە 30٪ پارە دەدەی لەکاتی تەوابونی پڕۆژەکە إستلام كۆتا بەشی پارەکە دەدەین کە دەکاتە 30٪ بەڵام زۆر جار خاوەن پڕۆژە پێش تەواو بونی پڕۆژە دەرێ ئەو پارەی لەسەری ماوە ئەگەر ئێستا بیدەی لە10٪ی داشکان (تخفیض) بۆ دەکەین ئایا دروستە ئەو مامەڵەیەناچێتە قابی ڕیبا ئەگەر ئێمە پارەکە بدەین و ئەو داشکانە وەرگرین ؟ زۆر سوپاس بۆ وەڵام دانەوەی بەڕێزتان .
وەڵام:
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: کەمکردنەوەی ڕێژەی قەرز لەبەرامبەر زوو وەرگرتنەوەیدا دروستە و هیچ کێشەی نییە، چونکە لێرەدا خاوەن قەرز کەمتر لەپارەکەی خۆی وەردەگرێتەوە، بەڵام لە ریبادا عادەتەن خاوەن قەرز زیاتر لەدەستمایەکەی خۆی وەردەگرێتەوە. خوای گەورەش زاناترە.
زنجیرەی: 1016
بڵاوکردنەوە: