ئاهەنگی کۆتای ئەکادیمیای زانستە شەرعییەکانی لقی گەرمیانی ژیار
ئاهەنگی کۆتای ئەکادیمیای زانستە شەرعییەکانی لقی گەرمیانی ژیار
ڕۆژی دووشەممە بەرواری ۹/ ٨/ ٢٠٢٥ ئاهەنگی خولی چوارەمی ئەکادیمیای زانستە شەرعییەکانی لقی گەرمیانی ژیار بە ئامادەبوونی هەر یەک لە بەڕێزان (پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ژیار، بەڕێزان ، د.سەباح شارستێنی ، د.بەختیار نەجمەدین ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی و کاک حاجی ڕزگار بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان، مامۆستا لوقمان میروەیسی بەرپرسی لقی گەرمیانی ژیار ، مامۆستایانی ئەکادیمیای زانستە شەرعییەکان ) بەڕێوەچوو. ئەکادیمیار زانستە شەرعییەکانی لقی گەرمیانی ژیار ئەکادیمیایەکی دووساڵەیە کە هەریەک لەوانەکانی (بیروباوەڕی ئیسلامی ،زانستەکانی فەرموودە،زانستی قورئان،زانستی جوانخوێندنەوەی قورئان،ژیانی پێغەمبەری خوا، فیقهی ئیسلامی.) لەلایەن کۆمەڵێک مامۆستای پسپۆڕ و بەتوانا ئەوترێتەوە .