نوسین
29/08/2022 - 02:02 PM
73 بینراو

ئامڕازەکانی خۆڕاگری و دامەزراوی مرۆڤەکان:

ئامڕازەکانی خۆڕاگری و دامەزراوی مرۆڤەکان:

ئامڕازەکانی خۆڕاگری و دامەزراوی مرۆڤەکان:

ئامڕازەکانی خۆڕاگری و دامەزراوی مرۆڤەکان: ۱۱- ئەو نەهامەتییە هەر دەبوو بهاتایە و ببوایە و خۆ دەربازکردن لێی مەحاڵ بوو، پێشەوا عەلی لە گوتەیەکیدا لەبارەی مردن دەفەرمووێت: (هەرگیز لە مردن نەترساوم؛ چونکە کاتی تەمەن و ڕۆژی مردنم دیاریکراوە و دەزانم ئەو ڕۆژەی کاتی مردنم دێت دەربازبوون لێی مەحاڵە، ئەو ڕۆژەش کە کاتی مردنم نییە مردن تێیدا مەحاڵە). بۆیە هەرگیز لێی نەترساوم. بۆیە با نەڵێین ئەگەر وامان بکردایە وا دەبوو، یان وامان نەکردایە وا نەدەبوو، یان بریا وام بکردایە، یان وام بگوتایە، یان نەمکردایە و نەمگوتایە؛ چونکە ئەو جۆرە بیرکردنەوانە ئازاری نەهامەتییەکان زیاد دەکەن و کێشەی دوودڵی و وەسوەسە درووست دەکەن و باوەڕیش بە قەزا و قەدەر لاواز دەکەن، پێغەمبەری خوا  دەفەرموێت: {وَإِنْ أَصَابَكَ شَىْءٌ فَلاَ تَقُلْ لَوْ أَنِّى فَعَلْتُ كَانَ كَذَا وَكَذَا. وَلَكِنْ قُلْ قَدَرُ اللَّهِ وَمَا شَاءَ فَعَلَ فَإِنَّ لَوْ تَفْتَحُ عَمَلَ الشَّيْطَانِ}(صحیح مسلیم:ج٤،ص۲۰٥۲). واتە: ئەگەر شتێکت بەسەر هات مەڵێ ئەگەر وام بکردایە ئاوا و ئاوا دەبوو، بەڵکو بڵێ: ویستی خوای لەسەر بووە، خوایش هەرچی بوێت، ئەوە دەبێت؛ وشەی (ئەگەر) دەرگای شەیتان لەسەر مرۆڤەکان دەکاتەوە. ئەمانە کۆمەڵێک خاڵن دەبێت زۆر بەوریاییەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکەین و هەوڵ بدەین، هەمیشە لەبیرمان بن؛ چونکە پێم وایە زۆرێک لە ئازاری خەم و نەهامەتییەکانمان کەم دەکەنەوە و ئاسوودەییەکی زۆری دەروونیمان پێ دەبەخشن. پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح کتێبی کردەوەکانی دڵ:ل۱۱۱