سەردانیکردنی شاندێکی باڵای ئینتییوتی ژیار بۆ لقی کۆیە
سەردانیکردنی شاندێکی باڵای ئینتییوتی ژیار بۆ لقی کۆیە
ئەمرۆ بەروای 24/3/2022 شاندێکی دەستەی کارگێڕی ژیار کە پێکهاتبوون لەبەرێزان پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار و دکتۆر خالید گەردی بەرپرسی بەشی زانستی و دکتۆر صباح رەسول بەرپرسی بەشی بەدواچوون و کاک حاجی ڕزگار ئەندامی بەشی پەیوەندییەکان سەردانی لقی کۆیەیان کردو چەند کارو چالاکیەکانی لقی کۆیەو تەقتەقیان بەسەرکردەوەو هاوکات چەند سەردانێکی کۆمەڵاتیان ئەننجامدا و پاشانیش بەشداری ئاهەنگی دەرچوانی پەیمانگە زانستییەکانی لقی کۆیەیان کرد و لەئاهەنگەکەدا بڕوانامەی سەرکەوتن بەخشرا بە فێرخوازان بەم شێوەیەی لای خوارەوە: 1. لەبەرکردنی تەواوی قورئان (8) فێرخواز. 2. تەواوکردنی پەیمانگەی زانستە شەرعییەکانی ژیار 24 فێرخواز کە (2) ساڵی خایاند. 3. لەبەرکردنی قورئان لە( 1 تا 5) جوزء 35 فێرخواز. 4. لەبەركردنی قورئان لە (6 تا 20) جوزء 15 فێرخواز. 5. وەرگرتنی مۆڵەتی قراءة بە ڕیوایەتی حفص عن عاصم 4 فێرخواز. 6. خولی تیۆری زانستی تجوید لە کتابی (تجويد المصور) 35 فێرخواز کە (3) مانگی خایاند. 7. لەبەرکردنی تەواوی فەرمودەکانی عمدة الأحكام 1 فێرخواز. 8. لەبەرکردنی فەرمودەکانی الأربعين النووية 4 فێرخواز. 9. خولی بانگبێژی 30 فێرخواز کە (2) مانگی خایاند کەسەرجەمیان 152 فێرخواز بوو وە سوپاس پێزانین بە 20 مامۆستا و ئەندامی چالاکی ژیار بەخشرا