با فیرعەونەکانی ئەمڕۆ لە فیرعەونەکانی دوێنێوە فێربن:

با فیرعەونەکانی ئەمڕۆ لە فیرعەونەکانی دوێنێوە فێربن:
با فیرعەونەکانی ئەمڕۆ لە فیرعەونەکانی دوێنێوە فێربن: پیاوێک دەڵێت سەردانی شوێنەوارەکانی میسرم كرد بینیم پیاوێک بەدیار مۆمیاکەی فیرعەونەوە وەستاوە و دەڵێت: فیرعەون لە چیرۆکی تۆوە زۆر وانە فێربووم لەوانە: یەکەم: لە چیرۆکی تۆوە فێربووم کە قەدەری خوای گەورە ڕەتبوونەوەی نییە، تۆ هەزارەها منداڵت سەربڕی لەترسی ئەوەی موسا پەیدا نەبێت، بەڵام خوای گەورە موسای لەماڵەکەی تۆدا و بەدەستی خۆت بەخێو کرد. دووەم: لە چیرۆکی تۆوە فێربووم کە دڵەکان بەدەستی خوای گەورەیە نەوەک خەڵک؛ چونکە کاتێک تۆ موسات لەدڵی دایکی بێبەش کرد خوای گەورە دڵی خێزانەکەی خۆتی بۆ نەرم کرد کە لەدڵی دایکی خۆی بەبەزەیی ومیهرەبانتر بوو. سێیەم: لە چیرۆکی تۆوە فێربووم کەهیچ کەس ناتوانێت هیچ کەسێکی تر خراپ بکات؛ چونکە هەر لەو کۆشکەی تۆوە کە دەتگوت (ٲنا ربکم الاعلی) خێزانەکەت لەو دیو ژوورەکەی تۆوە دەیگوت: (سبحان ربی الاعلی). چوارەم: لە چیرۆکی تۆوە فێربووم کە ماڵەکان نهێنی زۆریان تێدایە و ئەوەی هاوسەرەکان کۆدەکاتەوە دڵەکانیانە نەک سەقفی ماڵەکانیان. پێنجەم: لە چیرۆکی تۆوە فێر بووم کە هەموو سوپا وسەربازانی دونیا ناتوانێت باوەڕدارێکی ڕاستەقینە لە باوەڕەکەی بکات؛ چونکە هەموو سوپاو سەربازەکانی تۆ نەیانتوانی کارەکەری کۆشکەکەت لە باوەڕەکەی بکات. شەشەم: لەچیرۆکی تۆوە فێربووم کە کۆیلەکان خۆیان زاڵم و ستەمکاران دروست دەکەن وئەگەر گەلەکەت خۆیان جڵەویان بۆ شل نەکردیتایه و سەریان بۆ شۆڕ نەکردیتایە تۆ نەدەبویتە ئەو فیرعەونەی خوایەتییان بەسەرەوە بکەیت. حەوتەم: لەچیرۆکی تۆوە فێربووم کە هۆکار و ئامڕازەکان بۆ کاری بەندەکانە و لەکاری خوادا کاریگەرییان نییە؛ چونکە ئەو دەریایەی تۆو سوپاکەتی لەو پەڕی دەسەڵاتدا پێ نغرۆ کرد هەر ئەو دەریایە بوو کردییە پۆستەچی و پێیدا موسای لەو پەڕی لاوازیدا بۆ ماڵی تۆ ڕەوانە کرد. هەشتەم: لەچیڕۆکی تۆوە فێربووم کە هەرچی لەم زەوی ئاسمانەنادا هەیە سەربازی خوای گەورەن و جۆری ئەوچەکەی زاڵمانی پێ لەناو دەبات خۆی هەڵی دەبژێرێ، بۆیە کاتێک تۆ سوپات هێنا خوای گەورە سوپایەکی هاوشێوەی تۆی نەهێنا چونکە تۆ زۆر لەوە کەمتر بووی خوای گەورە سوپایەکی بۆ بجوڵێنێت؛ بۆیە هەرئەو ئاوەی کە سەرچاوەی ژیانی هەموو زیندوویەکە کردی بەهۆی تیاچوونی تۆ و سوپاکەت. پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح