نوسین
15/08/2021 - 08:52 PM
24 بینراو

تانەدان لە ئیمامی عومەر

تانەدان لە ئیمامی عومەر

تانەدان لە ئیمامی عومەر

تانەدان لە پێشەوا عومەر: - تانەدانە لە خانەوادە و خەزوری پێغەمبەر و خەلیفەی دووەمی بڕواداران - تانەدانە لە کەسێک کە خوای گەورە بژاردەی کردوە وهەر لەدونیا مژدەی شە‌هیدی وبەهەشتی پێداوە. - تانەدانە لە کەسێک کە چەندین ئایەتی قورئان لەسەر پەسەند کردنی بۆچوونەکانی هاتۆتە خوارەوە. - تانەدان و بێڕێزی کردنە بەرامبەر بە مێژووی پرشنگداری ئیسلام وسەرکردە و سونبولەکانی. - تانەدانە لە هەموو مەلا و مزگەوت و تەکێ و خانەقایەکە لە پێش هەموویانەوە لە کەسایەتی خودی مەلا مستەفای بارزانی کە مەلا و موریدێکی ڕێبازەکەی پێشەوا عومەر بووە. - خۆ بچوککردنەوە وچەمانەوەیەکی بێ بەها و بێ بەرامبەرەرە لە بەرامبەر نەیارانی ئیسلام و موسوڵماناندا. - هەوڵێکە بۆ شاردەنەوە ودیزە بەدەرخۆنە کردنی شکستی سی ساڵ حوکمڕانی عەلمانییەتی کوردی لێوان لێو لە ستەم و گەندەڵی و تاڵانی و خیانەتکاری. - هەوڵێکی نەزۆکە بۆ خۆ دەرخستن و خۆ لەپێش بردن و دەستکەوتی تاکە کەسی لەسەر حیسابی ئاین و مەزهەب و مێژوو و پیرۆزییەکانی نەتەوە و نیشتیمان. لە کۆتاییدا دەڵێم بێدەنگی و بێ هەڵوێستی پارتی بەرامبەر قسە و بێڕێزییەکانی بەرپرسە نابەرپرسەکانی بەرامبەر بە پیرۆزییەکانی ئیسلام و موسوڵمانان زۆر نیشانەی پرسیار لەسەر ئامانج و ئاراستەی ئەو حیزبە دروست دەکات و پێویستە بەجدی هەڵوێستەی لەسەر بکرێت و هەڵوێستی بەرامبەر وەربگیرێت.