کۆبونەوەی دەستەی هاریکاری هاوبەشی ئیسلامی

کۆبونەوەی دەستەی هاریکاری هاوبەشی ئیسلامی
ئەمڕۆ سێ شه‌ممه 28-2-2017 ده‌سته‌ی باڵای كاری هاوبه‌ش له‌باره‌گای ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداو كۆبونه‌وه‌كه سه‌ره‌تا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی ناوچه‌كه‌و عێراق و كوردستان به‌گشتی كردوو ئه‌گه‌ره چاوه‌ڕوانكراوه‌كانیشی شیكرده‌وه له‌دواجاردا كۆبونه‌وه‌كه جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه. 1. كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر باری ناهه‌مواری بژێوی هاوڵاتیانی كوردستان راوه‌ستاو جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی كه پێویسته حكومه‌ت به‌رزوترین كات پێداچوونه‌وه بكات به بڕیاری ناره‌وای پاشه‌كه‌وتی موچه و به‌ڵێنه‌كانی بۆ موچه خۆران جێبه‌جێبكات و دواخستنی هیچ پاساوێكی نی یه له كاتێكدا نرخی نه‌وت به‌رزبۆته‌وه و داهاته‌كانیش زیادبوون. 2. كۆبوونه‌وه‌كه داوای كرد كه هه‌رچی زووه لایه‌نه سیاسیه‌كانی به ئیراده‌یه‌كی به‌هێزوو گیانی به‌رپرسیارانه‌وه گفتوگۆیه‌كی راشكاوانه‌ی راسته‌وخۆی نێوانیان ئه‌نجام بده‌ن و پێكه‌وه نه‌خشه‌رێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان دابنێن و به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردنی 2013 وه‌ك ده‌نگ و ئیراده‌ی خه‌ڵك رێز لێ بگیرێ و هیچ لایه‌ك په‌راوێز نه‌خرێ ئه‌م قۆناغه تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو پێكه‌وه تێپه‌رێنین. 3. پرسی گرنگی سه‌ربه‌خۆیی و پرۆسه‌ی چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردی و دوو پرسی گرنگ و چاره‌نووس ساز و ریشه‌یین ، پێویسته هه‌ردوو پرسه‌كه به‌هاوسه‌نگی و هاوته‌ریبی كاری له‌سه‌ر بكرێ و هیچ پرسێك له‌سه‌ر حسابی پرسه‌كه‌ی تر په‌راوێز نه‌خرێ و هه‌ل و مه‌رج و فرسه‌ته ره‌خساوه‌كان به‌هیچ پاساوێك له‌ده‌ست نه‌درێ. ئه‌مه و كۆبوونه‌وه‌كه ره‌شنووسی نه‌خشه‌رێگایه‌كی ئاماده‌كرد وه‌ك پرۆژه‌ی كاری هاوبه‌شی ئیسلامیه‌كان له كوردستاندا و بڕیاری پێویستی وه‌رگرت له‌مه‌ڕ دیداری ئیسلامیه‌كانی كوردستان كه له نزیكترین كاتی گونجاو‌دا ئه‌نجام ده‌درێت.



