نوسین
28/05/2021 - 10:05 PM
15 بینراو

دیداری لایەن و ڕێکخراوە ئیسلامیەکانی کوردستان

دیداری لایەن و ڕێکخراوە ئیسلامیەکانی کوردستان

دیداری لایەن و ڕێکخراوە ئیسلامیەکانی کوردستان

دوێنێ بەرورای (١٨/رەجەب/ ١٤٣٨) بەرامبەر (١٢٠١٧/٤/١٥) بەشداریمان کرد لە یەکەم دیداری لایەن وڕێکخراو کەسایەتیە ئیسلامییەکانی کوردستان، وبەنوێنەرایەتی دەستەی باڵای کاری هاوبەش، ولیژنەی کارگێڕی، ولیژنەی هاریکاری ووتەی بەخێرهاتنم پێشکەش کرد وتێیدا ئەم خاڵانەم ڕوون کردەوە: 1- ڕێزو سوپاس بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی هاوخەم وهاوسۆزن لەگەڵمان ولەبەر کەمی شوێن نەمانتوانی بانگهێشتیان بکەین بۆ دیدارەکە وئەوانیش وەکو ئێمە خاوەنی پڕۆژەکەن وهەر دید وبۆچونێکیان هەبێت ئێمە لەخزمەتین ودەرگای دڵمان بۆیان کراوەیە. ئەمە تەنها دیداری یەکەمە وإن شاء الله لە داهاتوودا دیداری بەرفراوانترمان دەبێت. 2- پڕۆژەکە هی هەموومانە وپێکەوە خاوەندارێتی دەکەین وهەموومان وەک یەک لەبەرامبەریدا بەرپرسیارین چ ئەوانەی لێرەن وچ ئەوانەیش بەدڵ ودوعاخێرەکانیان لەگەڵمانن. 3- ڕێز وسوپاس بۆ جەنابی د. علی قەرەداغی وکەسی یەکەمی لایەنە ئیسلامییەکان کەدڵسۆزانە مامەڵەیان لەگەڵ ئەم پرس وپڕۆژەیە کردوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئێمە وجەماوەری ئیسلام دۆستی کوردستان چاوەڕێی زۆر زیاتریان لێ دەکەین. 4- ئامانجی سەرەکەی دیدارەکە بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوای گەورەیە لەدوتوێی داڕشتنی نەخشە ڕێگایەکە بۆ داهاتووی کاری ئیسلامی لەکوردستان کەهەموو ووزە وتواناکانمان کۆ بکاتەوە. 5- بەرنامەی دیدارەکە زادەی بیر وپڕۆژەی هیچ کەس ولایەنێکی دەرەوەی دەستەی باڵا نیە وجگە لەو نەخشە ڕێگایەی کەلەبەردەستدایە دیدارەکە هیچ چوارچێوە وبنەمایەکی تری نیە. 6- مەبەست لەپڕۆژەی کاری ئیسلامی هاوبەش سڕێنەوەی دید وبۆچونە جیاوازەکان نیە بەڵکو ئاراستەکردنیانە بەرەو کار وبەرنامە وپڕۆژەی هاوبەش بەشێوازێک کەبتوانین بەدەنگ وڕەنگە جیاوازەکانمان تابلۆیەکی جوانی کاری ئیسلامی گشتگیر وێنا وبەرجەستە بکەین. 7- ئێمە هەموومان لێرەین بۆ ئەوەی پێکەوە بەرەو داهاتوو هەنگاو بنێن ولەگەڵ پڕۆژەی برایەتی بەردەوام دەبین تا دەگەینە ئامانجی یەکگرتنی هەموو هێز وتواناکان بەڵام بەدڵنیاییەوە گەیشتن بەو قۆناغە زەمینە سازی وکاری بەردەوامی دەوێت. 8- هەڵوێستەکردن وبەووریایی مامەڵە کردن لەگەڵ هەر قۆناغێک نابێت وەکو پاشەکشە تەماشا بکرێت ولەئەمانجە باڵاکانمان ساردمان بکاتەوە. 9- پێمان خۆشە ئەم هەنگاوی ئیسلامخوازانی کوردستان ببێتە سەرەتایەک ونموونەیەکی سەرکەوتوو بۆ ڕێکخستنەوەی نێو ماڵی کورد وکۆکردنەوەی گشت هێز و تواناکان لەپێناو بەدیهێنانی مافەکانی گەلی کوردو دۆزە ڕەواکەی. 10- پێمان خۆشە لێرەدا و وەکو لەدروشمی دیدارەکەدا هاتووە نەخشە بۆ داهتوویەکی گەشتری کاری ئیسلامی دابنێین وئاوڕ لە ڕابورد و خەم وئازەکانی نەدەینەوە. هەر میانەی قسەکاندا تیشکم خستە سەر مێژووی پڕۆژەکە وگرنگترین قۆناغەکانی کە ئەمانەن: - لە (١٢-٢-٢٠١٦) لەدیداری دووەمی بەرفراوانی ڕێکخرا ولایەنەکان بڕیاری دامەزراندنی لیژنەی هاریکاری لەچەند ڕێکخراوێک ونوێنەرانی لایەنە ئیسلامیەکان درا. - پاش چەندین دیدار وکۆبوونەی بەردەوام لیژنەی هاریکاری لە (١٨/١٢/٢٠١٦) پێشنیاری دامەزراندنی دەستەی باڵای کاری هاوبەشی کرد، ولە (٢١/١٢/٢٠١٦) ولەدانیشتنی دووقؤڵی یەکگرتوو وکۆمەڵێ ئیسلامی وپاش قسەکردن لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی هەرسێ لا بەسوپاسەوە پێشنیارەکەیان قبوڵ کرد وبڕیاری دامەزراندنی دەستەیەک درا لە ژێر ناوی (دەستەی باڵای کاری هاوبەش) کە لە (١٥) ئەندام پێک دێت بەم شێوەیەی لای خوارەوە: - کەسی یەکەمی هەرسێ لایەنی ئیسلامی. - سێ ئەندامی لیژنەی کاری هاوبەشی هەر سێ لایەن کە دەکاتە (٩) ئەندام. - سێ ئەندامی ڕێکخراوەکان بە سیفەتی چاودێر وپشتیوان. - لە (٣١/١٢/٢٠١٦) دەستەی باڵا یەکەمین دانیشتنی خۆی ئەنجامدا وهەر لەو دانیشتنەدا بڕیاری دامەزراندی لیژنەی کارگێڕی درا کە لە (٤) کەس پێک دێت و (٣) نوێنەری لایەنە ئیسلامیەکان ولەگەڵ (١) نوێنەری ڕێکخراوەکان. - لە (٢٨/١/ ٢٠١٧) دەستەی باڵا دووەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا وتێیدا کارنامەی دەستەی باڵا پەسەند کرا کە ئەم ئەرک وکارانە لەخۆ دەگرێت: 1- داڕشتن وپەسەندکردنی پڕۆژەیەکی گشتگیر بۆ کاری هاوبەشی ئیسلامیەکانی کوردستان. 2- تاوتوێکردنی پرس وپێشهاتە سایسیەکان ویەکخستنی هەڵوێست لەبەرامبەریان. 3- بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کورد لەسەروی هەموویانەوە مافی سەربەخۆیی کوردستان. 4- یه‌كخستنی وتاری فیکری و بانگخوازی. 5- دروستکردنی دیدگای هاوبەش بەرامبەر پرسە نیشتیمانی ونەتەوەییەکان. 6- داڕشتنی پرۆژەیەکی چاکسازی گشتگیرکە لە ئاستی قۆناغەکە وداخوازیەکانی خەڵکی کوردستاندا بێت. 7- هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان لایه‌نه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیدا. 8- دانانی به‌رنامه‌ و پلان بۆ هه‌ماهه‌نگی و یه‌كخستنی ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ی لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كان. 9- ڕێگرتن و لێپرسینەوە لە هه‌ر وتار و لێدوانێك كه‌ زیان به‌ پرۆژه‌ی برایه‌تی و كاری هاوبه‌ش بگه‌یه‌نێت. 10- لەکاتی پێویست بڕیار لەسەر ئەنجامدانی کۆنفرانس وگۆنگرەی تایبەت دەدات. - هەروەها بڕیاریش درا کە وه‌رگرتنی بڕیار له‌ده‌سته‌ی باڵا به‌ سازان (توافق) ده‌بێت.لەکاتی نەگەیشتن بە سازان (توافق) لایه‌نه‌كان ڕێز له‌ تایبەتمەندی و بۆچوونی جیاوازی یه‌كتر ده‌گرن. - هەر لەو دیدارەیشدا کارنامەی دەستەی کارگێڕی پەسەند کرا. - لە (٢٨/٢/٢٠١٧) دەستەی باڵا سێیەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا وتێیدا سازدانی ئەم دیدارە پەسەند کرا بەو هیوایەی بتوانین پێکەوە بەکۆمەڵێک ڕسپاردەی گونجاو ونەخشەڕێگایەکی تۆکمەوە کۆتایی پێ بهێنین. والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته

Post Image 1
Post Image 2
Post Image 3
Post Image 4
Post Image 5
Post Image 6