هەڵوێستی دووڕووەکان لەکاتی ناخۆشییەکاندا





پاش جەنگی ئوحود خوای گەورە وەڵامی گومانی ئەو دووڕوو دەروون بەزیوانە دەداتەوە کە جەنگێکی دەروونیی خراپیان دژ بە پێغەمبەر   ﷺ و یارانی هەڵگیرساندبوو و ئازاری بڕاوادارانییان پێ دەدا و برینەکانیان پێ دەکولاندنەوە و دەیانگوت ئەگەر پێغەمبەری   ﷺخودا بە قسەی ئێمە بکردایە ئەوە هەر گیز وامان بەسەر نەدەهات و ئەو هەموو زیانەمان پێ نەدەکەوت.
خوای گەورە لەوەڵامدا پێیان دەفەرموێت: [قُلْ لَوْ كُنْتُمْ فِي بُيُوتِكُمْ لَبَرَزَ الَّذِينَ كُتِبَ عَلَيْهِمُ الْقَتْلُ إِلَى مَضَاجِعِهِمْ وَلِيَبْتَلِيَ اللَّهُ مَا فِي صُدُورِكُمْ وَلِيُمَحِّصَ مَا فِي قُلُوبِكُمْ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ]. واتە: ئەی موحەممەد  ﷺ پێیان بڵێ: ئەوانەی لەو غەزایەدا شەهید بوون ئەگەر لەماڵەکانی خۆیشیاندا بوونایە، بەپێی خۆیان دەڕۆیشتن بۆ ئەو شوێنانەی کەبۆیان دیاریکرابوو تێیدا شەهید بن و گوزەرکردنی ڕووداوەکان بەو شێوەیە مەبەست لێی تاقیکردنەوەی بیروباوەڕی ئێوە و دەرخستنی نیەتەکانی دڵتانە و خوای گەورەیش ئاگای لە نیەتی دڵی هەمووتانە و هیچی لێ پەنهان نییە.

#پڕۆفیسۆر‌_خالید

بڵاوکردنەوە:

پۆستە پەیوەندیدارەکان:

ئەمڕۆی سودانی ئیسلامی و پلانە دەرەکییەکان
ئەمڕۆی سودانی ئیسلامی و پلانە دەرەکییەکان

بینینی زیاتر ...